بۆچی هێزەكانی ڕوسیا لە چێرنۆبڵ كشانەوە؟

وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ

هێزەكانی ڕوسیا لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی پەككەوتووی چێرنۆبڵ كشانەوە و بەرپرسێكی ئۆكرانیش پێیوایە هۆكارەكەی زیادبوونی تیشكدانەوە ئەتۆمییەكانە لە دەوروبەری وێستگەكە.

پیترۆ كوتین، سەرۆكی دەستەی نیشتمانیی وزەی ئەتۆم لە ئۆكرانیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕوسیا كە چاڵیان لە ناوچەی چێرنۆبڵ هەڵكەندووە ڕووبەڕووی تیشكدانەوەیەكی زۆر بەرزبوونەتەوە كە زیاتربووە لە 50%، پێدەچێت ئەوە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی كشانەوەی هێزەكانی ڕوسیا بێت لە چێرنۆبڵ.

بەپێی دەستەكە تیشكدانەوەی ژەهراوی گەیشتووەتە دارستانەكانی دەوروبەری وێستگەكە بە قوڵایی 30 سانتیمەتری ژێر زەوی.

لە یەكەم ڕۆژەكانی شەڕی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردوو، هێزەكانی ڕوسیا وێستگەی چێرنۆبڵ-یان كۆنتڕۆڵكرد، وێستگەكە كە بووە شانۆی خراپترین كارەساتی ئەتۆمیی مەدەنی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، زۆر لە سنوورەكانی ئۆكرانیا لەگەڵ بیلاڕوسیا دوورنییە.

لە كۆتاییەكانی ئازاری ڕابردوو هێزەكانی ڕوسیا لە وێستگەكە كشانەوە و بەرەو بیلاڕوسیا گەڕانەوە.

 

بابەتی پێشتر

سوودێکی گەورەی دەبێت.. ئینستگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاددەکات

بابەتی دواتر

بزانە چیین.. لەزگەی سەر میوەکان بێجگە لە نرخ چەندین زانیاریی گرنگیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share