لەسەر هێرشەكانی توركیا گۆڕان داوای هەڵوێست لە دامەزراوەكانی حكومەت دەكات

لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە و داوای هەڵوێست لە دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێم دەكات.

لە یاداشتەکەیدا فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت، “چەندین جارە فڕۆکەکانی تورکیا سەروەری هەرێم و عێراق دەبەزێنن، بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وێرانکردنی گوندەکان و زیانگەیاندن بە ئابوریی کشتوکاڵی دێهاتەکان”.

لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا هاتووە، “ڕابردوو سەلماندویەتی کە شەڕ چارەسەری کێشەکان ناکات، جگە لە ناسەقامگیریی بۆ ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلان هیچ سودێکی دیکەی نیە، بۆیە دەبێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵوێستی دامەزراوە شەرعییەکان ئاشکراو ڕوون بێت و مامەڵەی حیزبیانە لەگەڵ ئەو کێشەیە نەکرێت، چونکە ئەمە پرسێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و سەروەرییە”.

بۆیە فراکسیۆنی گۆڕان داوا دەکات، “دامەرزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان، وەک دژایەتی بۆشەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و ڕێزدانان بۆ مافی مرۆڤ و مافی میللەتان، هەڵوێستیان هەبێت لەبەرامبەر پیلانی دوژمنان، كە سەرەتاییترین مافی پێ ڕەوانابینن و پەلاماری دەدەن”.

دەقی یاداشتەکە:

بابەتی پێشتر

شێخی ئەزهەر: فشارخستنەسەر ناموسڵمانان لە ڕەمەزاندا پووچییە

بابەتی دواتر

هێرشەكانی توركیا زیانی بە بژێويی هاوڵاتییانی سنووری قەزای ئامێدی گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share