بە یارمەتیی ئەپڵ.. پیاوێکی ئۆکرانی چاودێریی سوپای ڕوسیا دەکات

پیاوێکی ئۆکرانی جموجووڵەکانی  هێزێکی سوپای ڕوسیای ئاشکرا کردووە و بەردەوام چاودێرییان دەکات، لەڕێی تایبەتمەندییەکی تەکنەلۆجیی کۆمپانیای “ئەپڵ”ەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، پیاوێکی ئۆکرانی بەناوی ڤیتالی سیمێنیتس، لە تۆڕی ئینستاگرام بە شوێنکەوتووەکانی ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ڕوسیا بیستۆکە ئەپڵەکانی جۆری “ئێر پۆدس”ی ئەویان دزیوە، کاتێک داویانە بەسەر ماڵە چۆڵەکەیدا لە ئۆکرانیا.

ڤیتالی لەڕێی تایبەتمەندیی “فایند مای” کە خەسڵەتێکی تەکنەلۆژیی ئەپڵە و بۆ دۆزینەوەی ئامێرەکانی ئەو کۆمپانیایە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەکاردەهێنرێت، چاودێریی ئەو هێزە دەکات و شوێنەکانیان ئاشکرادەکات.

ئەم پیاوە لەڕێی مۆبایل و جووتە بیستۆکە دزراوەکەیەوە، جموجووڵی هێزەکانی ڕوسیای لەسەر سنوور ئاشکراکردووە، لە ئۆکرانیاوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتریش ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

سەرجەم خوێندكارانی وەرگیراو لە كۆلێژی سەربازی سەر بە هۆزەكەی وەزیرن

بابەتی دواتر

داعش سێ ژنی لە کامپی هۆل کوشت کە یەکێکیان عێراقییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share