گەورەترین ماسیی پرتەقاڵی لە جیهاندا راوکرا

راوچییەکی بەریتانی ماسییەکی گەورەی پرتەقاڵیی راوکرد کە کێشەکەی 30 کیلۆگرامە و بە گەورەترین ماسیی پرتەقاڵیی جیهان دادەنرێت.

ئاندی هاکێتی تەمەن 42 ساڵە کە ڕاوچییەکی بەریتانییە ماسییەکەی لە بلوواتەر لە فەرەنسا راوکردووە.

راوچییەکە دەڵێت، کاتێک خواردنەکەم کردە ئاوەکەوە بۆئەوەی ماسی راوبکەم، هەستمکرد ماسییەکی گەورە نزیکبووەتەوە کاتێک هاتە سەر ئاوەکە و بینیم ماسییەکی پرتەقاڵیی گەورەبوو کە درێژییەکەی لەنێوان 27 بۆ 37 سانتیمەتردایە.

ماسیی پرتەقاڵی لە جۆر و خێزانیی ماسییە جوانکارییەکانن کە قەبارەیان بچووکە و زیاتر بۆ جوانکاری بەکاردەهێنرێن، ئەم ماسییەی راوکراوە کێشەکەی 30 کیلۆیە و بە گەورەترین ماسیی پرتەقاڵی لە جیهاندا دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی: رۆژی 6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی ئاشکرایدەکات، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی 2025/6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسیی…
Total
0
Share