توێژینەوەیەك: تەندروستیی ددان یارمەتی پاراستنی مێشک دەدات

توێژینەوەیەکی نوێی ژاپۆنی پرسیاری لەبارەی پەیوەندی نێوان تەندروستیی دەم و ددان (نەخۆشییەكانی پووک) و تەندروستیی مێشک (تێکچوونی دەمار) هێناوەتە ئاراوە، کە زۆربەی شارەزایان هاوڕان لەسەر ئەوەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەكە سەلماندیان کە “ئەو دوو بابەتە پەیوەستن لەو بەشەی مێشکدا کە کۆنتڕۆڵی بیرەوەری، فێربوون و هەستەکان دەکات. ئەمە یەكەمجار نییە كە ئەو پەیوەندییە دەسەلمێندرێت. لە مانگی ئازاردا، توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخست کە خراپی تەندروستیی دەم و ددان هۆکارێکی سەرەکیی مەترسیدارە بۆ جەڵتەی مێشک و خەمۆکی”.

ساتۆشی یاماگوچی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوە ژاپۆنییەکە دەڵێت، پاراستنی ددان و تەندروست راگرتنی و نەهێشتنی تووشبوونی بە نەخۆشی پووک، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستیی مێشک، ئەمەش تەنها گرنگیپێدانی ئەکادیمی نییە، بەڵكو وەک ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی پێدەدات، نەخۆشییە قورسەكانی پووك، کە بە خوێنبەربوونی پووک و تێکچوونی شانەکانی پاڵپشتی ددانەکان جیادەكرێتەوە، كاریگەری لەسەر نزیکەی 19%ی دانیشتوانی جیهان هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە زیاتر لە ملیارێک کەس لەبەردەم مەترسیی دابەزینی ئاستی ژیریدان بەهۆی دۆخی دەم و ددانیانەوە.

بە جەختکردنەوە لەسەر بەهای ددان شۆردن و، هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست چەند لە توانادا بێت، دەكرێت یارمەتی کەسانی بەساڵاچوو بدرێت لە پاراستنی دەم و ددانیان دژ بە بەكتریا و سەرچاوەی نەخۆشییەكان، لە بەرامبەریشدا سنووردانان بۆ توشبوونیان بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارەکان.

بەڵگەکان روونن پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بەرەنگاربوونەوەی دابەزینی ئاستی هۆشیاری و بە تەندروست هێشتنەوەی مێشك و چالاكییەكانی.

بابەتی پێشتر

داقوق.. گوماندەكرێت منداڵێك بەهۆی ئیندۆمییەوە گیانیلەدەستدابێت

بابەتی دواتر

شەپۆلی بەفربارین دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share