کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتیی 100 هەزار هاوڵاتیی عێراقی دەکات، سبەینێ دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدەدەین و ئامێرەکانی دەنگدان تاقیدەکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، 854 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید کردووە، ژمارەکان لە 201 ەوە دەستپێدەکات، ژمارە 256 لە تیروپشکەکە کراوەتە دەرەوە.

بەپێی تیروپشکەکەی یەکێتی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 222 ی پێدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share