لەسەر بۆرییەكی نەوت سكاڵا دژی كازمی تۆماركرا

ژنە پەرلەمانتارێكی شیعە لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی مستەفا کازمى و ئیحسان عەبدولجەبار تۆمارکرد، داوای ڕاگرتنی بۆرییەكی نەوت دەكات كە لە بەسرەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئوردن.

ئەمڕۆ حەنان فەتلاوى، ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی چێوەى هاوئاهەنگى، ئاشكرایكردووە، لە دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق، سکاڵاى یاسایى لە دژى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتی عێراق تۆمارکرد و داوای ڕاگرتنى پڕۆژەى هێڵى نەوتى بەسرە – عەقەبە دەکات.

فەتلاوی لە فەیسبووك نووسیویەتی، دوو سکاڵاى لە دادگاى فیدراڵی تۆمارکردووە بۆ  ڕاگرتنى هەموو ئەو بڕیارانەی  حکومەت، کە پەیوەستن بە پڕۆژەى ڕاکێشانى بۆریی گواستنەوەى نەوتى  بەسرە بۆ بەندەرى عەقەبە لە ئوردن.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە حکومەتى ئێستا کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتى بڕیاردانى نییە لەبارەی پڕۆژەى لەوشێوەیە.

سكاڵای یەكەمی فەتلاوی دژی مستەفا كازمییە، بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی 5ى ئەم مانگە، وەزیرى نەوتى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکى چینى بکات لەبارەى جێبەجێکردنى پڕۆژەى ڕاکێشانى هێڵى نەوتى بەسرە – عەقەبە.

بیرۆركەی پڕۆژەى هێڵى گواستنەوەى نەوتى  بەسرە – عەقەبە ساڵی 1983 هاتووەتە ئارا، لەساڵى 2012شدا نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى پێشووتری عێراق بڕیارى زیندووکردنەوەى دابوو، بەڵام هەر بە جێبەجێنەكراوی ماوەتەوە.

هێڵەكە نەوتى بەسرە هەناردەى بەندەرى عەقەبەى ئوردن دەکات لەسەر دەریاى سوور، دەتوانێت ڕۆژانە یەك ملیۆم بەرمیل نەوت ڕەوانە بكات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: كێشەی كورد لە توركیا بەچەك چارەسەرنابێت

بابەتی دواتر

بەیل وەرزی داهاتوو دژی ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
Total
0
Share