مۆرینیۆ جوانترین هەڵوێستی بۆ مارادۆنا نیشاندا

ڕاهێنەری پۆرتوگالی، جۆزێ مۆرینیۆ سەردانی دیواری یادەورەییەکانی دیێگۆ مارادۆنای کرد لە شاری ناپۆلی.

ڕاهێنەری ڕۆما لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیا “سیریا ئەی”، ئەمڕۆ دووشەممە ڕووبەڕووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە، بەڵام لەو شارە جوانترین هەڵوێست بۆ دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی کۆچکردوو نیشاندەدات.

دوای گەیشتنی بۆ شاری ناپۆلی، مۆرینیۆ سەردانی دیوارە بەناوبانگەکەی مارادۆنای کرد کە لە شەقامێکی شارەکە لەلایەن هاندەرانەوە دروستکراوە، چەپکە گوڵێکیشی بەجێهێشت.

مۆرینیۆ لەلایەن پۆلیسی ناپۆلی-یەوە چواردەوری گیرابوو، بەڵام هاندەرانی شارەکە نیازپاکی-یان بەرامبەر هەڵسوکەوتی ڕاهێنەرە سەرکێشەکە نیشاندا و بەگەرمی چەپڵەڕێزانیان کرد.

هاوکات ڕاهێنەری ڕۆما جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانیکردنی دیواری یادەوەرییەکانی مارادۆنا ئەرکی ئەو و هەموو وەرزشوانێکە کاتێک سەردانی شاری ناپۆلی دەکات.

مارادۆنای ئەفسانە لە 25ی تشرینی دووەمی 2020 لەماڵەکەی خۆیدا دووچاری کێشەی تەندروستی بووەوە و کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پێشتر

ڕایەڵەی هاندەرانی بەرشلۆنە بایکۆتی یارییەکەی ئەمڕۆی کرد

بابەتی دواتر

ڕۆیشتنی ئەبرامۆڤیچ کۆتایی کانتی و جۆرجینیۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share