ڕێكخراوێكی ئەمریكی داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات

تیمی كوردستان عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، توركیا بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەی 50 جار گوندەكانی دەروبەری شیلادزێ و دێرەلوك و كانی ماسێی بۆردوومانكردووە.

تیمەكەی ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ شەو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند”.

باسی لەوەشكردووە، بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، ھێزی ئاسمانیی توركیا نزیكەی 50 جار گوندەكانی دەوروبەری شیلادزێ، دێرەلوك و كانی ماسێ- یان بۆردوومانكرد و بەدەیان سەربازی توركیش لە ھێلیكۆپتەرەوە بۆ سەر چیاكانی دەڤەری نێروە و ڕێكان دابەزێنرانە خوارەوە”.

بۆیە تیمەكەی ڕێكخراوە ئەمریكیەكە، داوا لە سوپای توركیا دەكات، كە دەستبەجێ بۆردوومانەكانی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان ڕابگرێت و چیتر ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی نەخاتە مەترسییەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگی لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە ڕاگەیاند و هەپەگەش ئاشکرایکرد ئەو فڕۆکانەی هێرش دەکەنەسەر زاپ لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە دەفڕن.

بابەتی پێشتر

ڕۆیشتنی ئەبرامۆڤیچ کۆتایی کانتی و جۆرجینیۆیە

بابەتی دواتر

دوو شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە شارەكانی هەرێم دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share