کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”درێژکردنەوەکە تاوەکو 27ی حوزەیرانی ئەمساڵ کە دەکاتە پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ”ئەمڕۆ کۆتا رۆژە و تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ، تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان تاوانی سەردەمە دژ بە مرۆڤایەتی

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی دە ساڵەی جینۆسایدی شەنگالدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، دەساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان…
Total
0
Share