رێباز بیركۆتی لەبارەی پۆسەتەكانی یەكێتییەوە زانیاریی ئاشكرا دەكات

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، نابێت یەكێتی و پارتی پۆست بەسەر یەكتردا بسەپێنن و دەشڵێت، “لە چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، دوو پۆستمان دەوێت”.

رێباز بیركۆتی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتمانیی كوردستان لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، دەبێت هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەسڵاتیان هەبێت بەبێ جیاوازی و سەرۆكی پەرلەمانیش خاوەنی دەسەڵاتی رەها بێت.

وتیشی، “دەبێت قوتی خەڵكی و باری دارایی و سەروەریی یاسا گرنگی خۆی هەیە و دەبێت هەرێمی كوردستان دەستووری هەبێت و ناشكرێت وەزیران ئەم حكومەتە بێدەسەڵات بكرێن”.

ئەوەشیخستەڕوو، ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كەمبوونەتەوە و بیروبێچوونەكان كۆبوونەوەتەوە و تێڕوانین و تێبینییەكانی هەردوولا بەرەو پێشبراون و سەرۆكی پەرلەمانیش كە پێشتر لەلای ئێمە بووە، دەبێت سەرۆك، سەرۆك بێت و وەزیریش وەزیر بێت؛ دەبێت خاوەن بڕیار بن”.

روونیشیكردەوە، دەبێت بودجەیەكی هاوبەش و دیار بوونی هەبێت و چیتر نابێت یەكێتی و پارتی ببنە هۆكارێك بۆ ئەوەی ئەم سنوور و ئەو سنوور بمێنێت و چیدیكە و دوای 34 ساڵ خەڵكی رێگا نادەن بە حكومەتی پینە و پەڕۆ ببەین بەرەو پێ.

سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتیشەوە ناوبراو ئەوەیخستەڕوو، ئەگەر بێت و یەكێتی و پارتی پێداگری لەسەر پۆست بكەن ئەوا جارێكی دیكە پێكهێنانی حكومەت دوا دەكوێت و دابەشكردنی پۆستەكانیش پێویستی بە كاتی زۆر نابێت و دەكرێت زوو حكومەتی هەرێم پێكبهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تۆمەتبارانی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرنەکراون. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای…
Total
0
Share