هامیڵتن: ڕێزمبگرن، شۆفێری دیکەش هەمان ئوتۆمبێلی منی پێیە و براوە نییە

لیویس هامیڵتن، پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا وەن

شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس، لیویس هامیڵتن وەڵامی ڕەخنەگران دەداتەوە و دەڵێت: بردنەوە و سەرکەوتنم بەند نییە بە بەهێزی ئوتۆمبێلەکەمەوە.

شۆفێرە ناوازەکەی بەریتانیا کە لەم وەرزەدا نازناوی ژمارە حەوتی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێنا و ڕیکۆردی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی ئەڵمانی هاوتاکردەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت، ” هیوادارم لە پێشبڕکێی تورکیا ئاڵۆزتر بوونی هەبێت، لەم بارودۆخانەدا هەرچەندێک پێشبڕکێی ئاڵۆز و قورس بوونی هەبێت منیش بەهێزتر دەردەکەوم، دەیسەلمێنم کە شایستەی سەرکەوتم و شایستەی ڕێزی زیاترم، بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیەتی جیهان زۆر قورسە و تەنها بە بەهێزی ئوتۆمبێلەکانەوە بەند نییە، تیمێکی فۆرمولا وەن پێویستی بە تیمی هونەری نایاب و ئوتۆمبێلی نایابە، ئەوەتا شۆفێرێکی ناوازەی دیکە هەمان ئوتۆمبێلی من لێدەخوڕێت، بەڵام وەک من براوەی نازناوەکان نییە، کەس وەک من براوە نەبووە”.

لێدوانەکانی هامیڵتن وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو ڕەخنەگرانەی پێیان وایە، شۆفێرە ئەسمەرە بەریتانییەکە بەهۆی بەهێزی ئوتۆمبێلەکانی تیمی مێرسیدسەوە توانیویەتی بگاتە لوتکەی بوارەکە و حەوتجار نازناوەکە بچنێتەوە.

هامیڵتن لەم وەرزەدا توانی پاڵەوانیەتی جیهانی فۆرمولا 1 بەدەستبهێنێت، هەمان ڕیکۆردی مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی تیمی فێراری تۆمارکردووە کە حەوت نازناوی لەسەریەکە.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لە شەنگال توندوتۆڵ دەکات

بابەتی دواتر

گواردیۆلا بۆندی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share