“زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن”
ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت،” دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان بابەتێكی شەرعییە و پەیوەندیی بە بینینی مانگەوە هەیە و ناكرێت پشت بە فەلەكناسی ببەسترێت.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە پشتبەستن بە زانیارییە فەلەكناسییەكان مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت 1ی ئایار دەكرێتە جەژن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ ڕێككەوتن و بڕیارێكی پێشوەختە نەدراوە ئەمساڵ مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژ بێت و پشتبەستن بە زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن.

بەرپرسەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی وتی، “ئێوارەی 29ی ڕەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگاكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و ئەگەر مانگ بینرا دەكرێتە جەژن و ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتی،” دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان بابەتێكی شەرعییە و پەیوەندیی بە بینینی مانگەوە هەیە و ناكرێت فەلەكناسی لە ئێستاوە بڕیاری پێشوەختە بدات”.

ئاشكرایكرد، هەماهەنگییمان لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننیی عێراقی بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هەیە.

بابەتی پێشتر

وەڵامی سامانە سروشتییەكان دەدرێتەوە.. بەنزینی كەمتر بۆ سلێمانی نێردراوە ‏

بابەتی دواتر

مانگانە 2000 ئاگركەوتنەوە لە عێراق ڕوودەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share