لە دەریای ئیجەدا 58 كۆچبەر ڕزگاركران

تیمە فریاگوزارییە ئاوییەكانی سەربە توركیا توانیویانە 58 كۆچبەری نایاسایی لە ئاوەكانی ئیجەدا ڕزگار بكەن، ژمارەیەكی زۆریان لە بەلەمێكی لاستیكی بوون و منداڵیان تێدا بووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی تشرینی دووم تیمەكانی دەریاوانی و فریاگوزراری سەر بە توركیا توانیویانە 21 كۆچبەری نایاسایی لە سنووری كەناراوەكانی ئیزمیر ڕزگار بكەن كە لە بەلەمێكی لاستیكی بوون، پاش ئەوەی بزوێنەری بەلەمەكە لەكاركەوتووە داوای یارمەتییان كردووە و منداڵیشیان تێدابووە.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، 37 كۆچبەری دیكەی نایاسایی لە ئاوەكانی دەریای ئیجە لەلایەن تیمە توركییەكانەوە ڕزگاركراون.

سەرجەم ئەو كۆچبەرانە لە وڵاتی توركیا براونەتە ناوەندی گەڕانەوەی كۆچبەران بۆ وڵاتانی خۆیان.

بابەتی پێشتر

ژمارەی دەنگەکانی هاوسەرەکەی کیم کارداشیان ئاشکرا کرا

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share