خراپترین بڵاوبوونەوەیەتی لە 2015وە.. ئەنفلۆنزای باڵندە لە 30 ویلایەتی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ئاشکراکردنی دزەکردنی ئەنفلۆنزای باڵندەی لە کێڵگەیەکی پەلەوەری لە ویلایەتی پەنسلڤانیا و ویلایەتی یۆتا ڕاگەیاند، ئەمە لەکاتێکدایە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە زیاتر لە 30 ویلایەتی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ئاشکرایکرد، تیمەکانیان لە ویلایەتەکان چاودێری و بەدواداچوونەکانیان زیاتر دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا، ئەم سەرەتایە بە کاتێکی زوو دەزانێت بۆ ڕاگەیاندنی مەترسیی ڤایرۆسەکە لەسەر تەندروستیی گشتی.

وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، توێژینەوە لەسەر ڤاکسینەکان دەکەن بۆ کوتانی سەرجەم پەلەوەرەکانی ناو کێڵگەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە کە لە ساڵی 2015وە ئەمە خراپترین بڵاوبوونەوەیەتی لە وڵاتەکەدا.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ چی لەسەر هاتریكەكەی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

ڕای دێمبلی بەرامبەر بەرشلۆنە گۆڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share