خۆراک دەدەیت بە گرێ شێرپەنجەییەکان.. دووربکەوەرەوە لە تەواوکەری ڤیتامین C

لە سەردەمی ئێستاماندا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تەواوکەری خۆراکی بەکاردەهێنن، ئەمەش بەو تێگەیشتنەی کە ئەو ڤیتامینانە خۆراک بە جەستە دەدەن، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ئەو تەواوکەرانە یارمەتیی گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەدەن.

زانایانی زانکۆی کارۆلینسکا کە زانکۆیەکی پزیشکییە لە توێژینەوەیەکیاندا ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە تەواوکەرە خۆراکییەکان کە بەشێوەی حەب یان دەرزی یان هەر جۆرێکی دیکە جگە لە رێگەی سروشتی وەردەگیرێن مایەی نیگەرانین بەتایبەتی ڤیتامین سی کە وەکو خۆراکن بۆ گەشەی گرێ شێرپەنجەییەکان.

پرۆفیسۆر مارتن بێرجۆ، پرۆفیسۆر لە بەشی زانستە زیندووەکان و خۆراکی زانکۆکە، دەڵێت، بۆمان دەرکەوت کە دژە ئۆکسێنەرەکان ئەو میکانیزمە چالاک دەکەن کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی، ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەرە چونکە پێشتر باوەڕ وابوو کە دژە ئۆکسێنەرەکان کاریگەریی پارێزەریان هەیە. خوێنبەرە نوێیەکان خۆراک دەدەن بە گرێکان و دەتوانن یارمەتی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەیان بدەن.”

تیمەکە بۆیان دەرکەوتووە کە تەواوکەرە خۆراکییەکان ئاستی ناپێویستی ئۆکسجینییە ئازادەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام کاتێک بڕێکی زیادە دەچێتە جەستەوە، پرۆتینێک بە ناوی BACH1 چالاک دەکات، پاشان ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی خوێنبەرە نوێیەکان کە بە Angiogenesis ناسراون.

دەرکەوتووە کە ڤیتامین A و C و سیلینیۆم و زینک هەموویان هاندەری دروستبوونی خوێنبەرە نوێیەکانن لە گرێ شێرپەنجەییەکانی سییەکاندا، زانایان پێیان وایە ئەمە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە دەگرێتەوە و لەوانەیە بەشداربێت لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە لە جەستەدا.

 

بابەتی پێشتر

پارێزگاری کەربەلا: 14 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە کەربەلا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share