عەلی حەمەساڵح وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە و دەڵێت، “زیاتر له‌ دوو ساڵه‌، جگه‌ له‌و به‌نزینه‌ی له‌ به‌غدادەوە دێت، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی هه‌یه‌، ته‌نیا ده‌یداتە كۆمپانیایه‌ك ئه‌ویش ڕێژه‌یه‌كی دابه‌شده‌كات، بەڵام سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیانی لێ بێبه‌شكردووه‌”.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی داوەتەوە و نووسیویەتی،”وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان باسی به‌نزینی عێراقی مه‌كه‌ن، بەڵکو وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر كام بنه‌ما ده‌درێته‌ كۆمپانیای سه‌ن ئۆیڵ؟”.

دەشپرسێت، 400هه‌زار لیتری ڕۆژانه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی چی لێدێت؟”.

بەوتەی عەلی حەمەساڵح، “زیاتر له‌ دوو ساڵه‌، جگه‌ له‌و به‌نزینه‌ی له‌ به‌غدادەوە دێت، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی هه‌یه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ دادپه‌روه‌ری به‌سه‌رهه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان دابه‌شبكرێن، کەچی ته‌نیا ده‌درێته‌ كۆمپانیای “سه‌ن ئۆیڵ” كە بۆهەر لیترێك بنزینیش 660 دیناری لێوەردەگیرێت، ئه‌ویش ڕێژه‌یه‌ك دابه‌شده‌كات و به‌شی هه‌ره‌ زۆری ناوچه‌كانی كوردستانیشی لێی بێبه‌ش دەكات”.

ئاشكراشیكردووە، “پشكی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ڕۆژانه ‌400 هەزار لیتره‌، بەڵام یەك لیتریشیان بۆ ڕەوانە ناكرێت”.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌کەیدا بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، “به‌نزینه‌كه‌ی خۆتان باس بكه‌ن چی لێدێت؟، ئه‌و به‌نزینه‌ی زۆره‌ی كۆمپانیای كار له‌ بازاڕی هه‌ولێردا له‌ كوێوه‌ دێت، خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نایه‌ت؟”.

بابەتی پێشتر

عەبدولستار مەجید: هاورده‌كردنی خورما به ‌فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه‌ و به ‌قاچاغ ئاساییه

بابەتی دواتر

سبەینێ بەنزینەكەی عێراق لەم بەنزینخانانەی سلێمانی دابەشدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share