دەیان كۆچبەر بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكان

بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكەوە، بە لایەنی كەمەوە 35 كۆچبەر لە كەناراوەكانی لیبیا خنكان.

ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە نزیك سبڕاتە ڕوویداوە لە كەناراوەكانی لیبیا كە شوێنی بەڕێكەوتنی كۆچبەرانی ئەفریقایە لەڕێگەی ئاوەوە بەرەو ئەوروپا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێكخراوەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، تەرمی شەش كۆچبەر دۆزراونەتەوە و 29 كۆچبەری دیكە بێسەروشوێنن و بە ئەگەری زۆرەوە خنكاون.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس ئاشكرایكردووە، بەلەمەكە داریین بووە و تا ئێستا هۆكاری ژێرئاوكەوتنی نازانرێت.

ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ تایبەت بە كۆچ و كۆچبەران دەڵێن، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا 53 كۆچبەر كە لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا كۆچیانكردووە، خنكاون یاخود بێسەروشوێنبوون.

بابەتی پێشتر

ئەم كەسانە زیاتر دووچاری نەخۆشییەكانی دڵ دەبن

بابەتی دواتر

بڕیارێك لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى نه‌وت دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ دۆلارێكى ‏لێكه‌مبووه‌وه‌.‏ به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ…
Total
0
Share