بە ڤیدیۆ.. بەڕێكردنی تەرمی 11 مامۆستا كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگای بابل ڕوویدا، لە ڕووداوەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای نێوان كەربەلا و حلەدا ڕوویداوە، 13 مامۆستای یەك خوێندنگە لە ئۆتۆمبێلێكدا بوون و بەهۆی تیژڕەویی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەرامبەرەوە كە توێتا لاندكرۆزەر بووە، ڕووداوەكە ڕوویداوە و 11 لە مامۆستاكان و شۆفێری لاندكرۆزەكە گیانیان لەدەست دا و دوو مامۆستاكەی تریش برینداربوون.

ڤیدیۆكە ساتی بەڕێكردنی تەرمی قوربانییەكانە بۆ گۆڕستانی “وادی سەلام” لە نەجەف. بەپێی میدیای عێراقی، كەسوكاری مامۆستاكان و خوێندكارەكان و كەسوكاریان بەشداریی كاروانەكەیان كردووە و تەرمی مامۆستاكانیان بەڕێكردووە بۆ گۆڕستان.

 

بابەتی پێشتر

تین هاگ کۆتایی بە خەونەکانی هاری کەین هێنا

بابەتی دواتر

کاسانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید: بەم زووانە چانس کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share