توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ ساڵی 2024.

ماڵپەڕەکە توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لە دوای عێراقەوە کە لە پلەی یەکەمدایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ئوردن بە پلەی دووەم، لیبیا بە پلەی سێیەم، تونس بە پلەی چوارەم، مەغریب بە پلەی پێنجەم و لوبنان ئیمارات، لە پلەی شەشەم و حەوتەمدان.

لەسەر ئاستی جیهانیش، قوبرسی باکور، لە ریزبەندی یەکەمی توڕەییدایە، دواتر عێراق، دواتر ئەرمینیا لە پلەی سێیەم و ئوردن لە پلەی چوارەم و کۆماری کۆنگۆ، لە پلەی پێنجەمدایە.

هەریەکە لە وڵاتانی ڤیێتنام، فینلاند، ئیستۆنیا، پۆرتوگال و مەکسیک، لەو وڵاتانەن کە لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە، لە پلەکانی کۆتایین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share