كلێنسێك كە بەڵێنی بەرشەلۆنەی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مێسی لەسەر نووسراوە دەخرێتە زیادكردنەوە

زیادكردنی ئاشكرا لەسەر كلێنسێك دەستیپێكرد كە لەسەری بەڵێنی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی كە ئەوكات 13 ساڵان بوو نووسراوە، بەر لەوەی دواتر ببێتە یەكێك لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێ و نرخەكەشی بگاتە نزیكەی 300 هەزار دۆلار.

واژووكردن لەسەر كلێنسەكە لە كانونی یەكەمی 2000دا بوو كاتێك كارلیس ریشاك، بەڕێوەبەری وەرزشیی ئەوكاتی بەرشەلۆنە لەگەڵ هۆراسیۆ جاجیۆلی-ی بریكاری یاریزانەكە رێككەوتووە، بۆ گرێبەست لەگەڵ ئەرجەنتینییەكە كە دواتر بووە گۆڵكاری مێژوویی یانەكە.

نرخی زیادكردن لەسەر بەڵگەنامەكە، كە خانەی زیادكردنەكانی بونهامزی بەریتانی بە (نووسراوێك بە حبری شین لەسەر كلێنسێكی مۆمی ئیسپانی) ناویبردووە، گەیشتە 220 هەزار پاوەند (274 هەزار و 824 دۆلار) بە ماوەیەكی كەمی پاش راگەیاندنی زیادكردنەكە لەسەر پێگەی خانەكە لە ئینتەرنێت.

زیادكردن لەڕێی ئینتەرنێتەوە لە 17ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، نرخی خەمڵێندراو لەنێوان 300 هەزار بۆ 500 هەزار پاوەنددایە.

یاریزانەكە هەشت جار تۆپی زێڕینی لەگەڵ بەرشەلۆنە بردووەتەوە لەگەڵ 35 نازناو، بەشداری لە 782 یاریدا كردووە و 674 گۆڵی تۆماركرد.

مارك ساندز، گەورە بەرپرسانی بەبازاڕكردن لە خانەی بونهامز وتی، “ئەگەر حەزت بە یاریی تۆپی پێ هەیە، هەموو شتێك لەبارەی لیۆنێل مێسی دەزانیت و دەزانیت كە چەند نەوەیەكی بە تۆپی پێ ناساند.. ئەگەر بەشێك لەم مێژووەت دەوێت، ئەمە ئەو شتەیە كە پێویستە بەدەستی بهێنیت (وەك ئاماژەیەك بۆ كلێنسەكە)”.

بابەتی پێشتر

کۆریای باشوور دەیەوێت وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵبوون دروستبكات

بابەتی دواتر

رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی هونەرمەند "ناشاد" بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share