نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی کۆچبەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ڕواندا قبوڵکراو نییە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕواندا هاتە دەنگ و بڕیارەکە بە پیشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت و دەڵێت، “ئەو بڕیارە قبوڵکراو نییە”.

لە هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی هاتوونەتە وڵاتەکەیەوە لەمساڵدا ڕەوانەی وڵاتی ڕواندایان دەکات و دەتوانن لەو وڵاتە ئەفریقییە داوای مافی پەنابەری بکەن.

کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “بەتوندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی بەریتانیا دەکەن و ئەوە خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی”، ئەو بڕیارە جێگای قبوڵکردن نییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

پیشتر بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بریتی باتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پرۆژە یاسایەکیان پێشکەشکرد بۆ رەوانەکردنی بەشێک لە پەنابەرانی وڵاتەکەیان بۆ وڵاتی ڕواندای ئەفریقا.

بڕیارەکە بەوجۆرەیە کە هەر کۆچبەرێک لە 1/1/2022ەوە، بەهەر ڕێگایەکی ئاوی، وشکانی و ئاسمانی بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە ڕەوانەی وڵاتی ڕواندا دەکرێن لە ئەفریقا.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت ناوەرۆكی بڕیارەكانیان دەربارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: گۆڕانی دەنگ ڕەنگە نیشانەی جۆرێکی شێرپەنجە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share