ماکرۆن چی وت موسڵمانانی توڕە کرد؟

ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بە وتەکانی سەبارەت بە دۆخی شوێنکەوتوانی دینی ئیسلام و پشتگیری لە هەفتەنامەی شارلی ئیبدۆ بەشێکی زۆری موسڵمانانی لە جیهاندا توڕەکرد و وێنەی ماکرۆن و ئاڵای وڵاتەکەی لەلایەن موسڵمانانەوە دەسوتێنرێت.

فەرەنسا خاوەنی زۆرترین دانیشتوانی بە ئاین موسڵمانە لە ئەوروپادا، بەڵام لەدوای سەر هەڵدانی داعشەوە توندوتیژییەکان کە پۆلیس و حکومەتی فەرەنسی دەیخەنە ملی ئیسلامییە توندڕەوەکان زیادیکردووە.

ماکرۆن چی وت؟

ئیمانیۆل ماکرۆن پێش کوشتنی مامۆستاکەی مێژوو ڕایگەیاندبوو، دۆخی ئیسلامییەکان لە دونیادا لە قەیراندایە و پێویستی بە چارەسەرە، ئەمە موسڵمانانی نیگەرانکرد بەڵام بە ڕادەیەک نەبوو کە کاردانەوەکان هێرش و بایکۆتی کاڵای فەڕەنسی بێت.

لە دوای کوشتنی مامۆستاکە لەلایەن خوێندکارێکی موسڵمانەوە ماکرۆن دیسانەوە بە وتەکانی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین کرد سەبارەت بە هەر ئاین و هەر ئایدیایەک لە فەرەنسادابێت.

لە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی هەفتەنامەی شارلی ئیبدۆ لە کاتێکدا کە نزیک بوو لە لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام هێندەی دیکە موسڵمانانی دونیا و شەش ملیۆن موسڵمانی فەرەنسای نیگەرانتر کرد.

لە دوای بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان و کاردانەوەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئەم پرسە، ئیمانیۆل ماکرۆن بە عەرەبی تویتی کرد و ڕایگەیاند، “بەردەوامین لەسەر پرنسیپەکانمان و پاشەکشەی لێناکەین”.

شەڕە قسەی ماکرۆن و ئەردۆغان پرسەکەی قوڵتر کردووەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەماوەی زیاتر لە 10ساڵی حوکمڕانییەکەیدا هەوڵیداوە تاک جەمسەری بکات بەبەرگی تورکیادا و بۆ ئەم مەبەستە پێشتر لەگەڵ ئێران و سعودییە و وڵاتانی دیکەش ناکۆکی دروست کردووە.

لەگەڵ جوڵە سەربازیی و سیاسییەکانی تورکیادا هەمیشە فەرەنسا نیگەرانی خۆی لەسەر ئەمە دەربڕیووە، لەچەند قەیرانی ناوچەکە و جیهاندا فەرەنسا و تورکیا ناکۆکن و هەمیشە دژی یەکدی لێدوانیان هەیە.

لە پرسی لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قەیرانی قەرەباغدا فەرەنسا و تورکیا ناکۆکن، بۆیە ئەم ناکۆکییە بەنزین بە ئاگری توڕەی موسڵماناندا دەکات بۆ فەرەنسا، تورکیا دەیەوێت سود لە توڕەی موسڵمانان وەربگرێت ڕوی فەرەنسا لەناوچەکەدا هێندە گران بکات جێگەی نەبێتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تایبەت دەیەوێت جیهانی ئیسلامی ئەو وەک سەرەڕمی شەڕی خۆیان بزانن لە دژی فەڕەنسا و بەوە دوو ئامانج بپێکێت، هەم لێدان لە فەرەنسا و پێگەکەی هەم نزیک بوونەوە لە سوڵتانی بەشێکی زۆری موسڵمانانی ناوچەکە.

لە دوای دوو هێرشی دیکە لە فەرەنسا هێندەی دیکە تێڕوانینی فەرەنسا بۆ پرسی ئیسلامی و گروپەکانیان گۆڕاوە و وەک ماکرۆن دەڵێت لە دوای ئەو روداوانەوە بە چاوێكی دیکەوە لە گروپ و خوێندنگە و کۆبونەوە ئیسلامییەکان دەڕوانن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكرێت گەر ترەمپ دەست لە هەڵبژاردن وەربدات

بابەتی دواتر

ئەلیسا لە گۆرانى وتنەوە بۆ سیاسەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا مژدە دەداتە عێراق

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراق لە واشنتۆن رایگەیاند، “كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی ئابوریی عێراق…
Total
0
Share