(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند لە ڤۆلفسبۆرگی بردەوە و بۆ لوتکەی بوندسلیگا سەرکەوت

ئەمشەو شەممە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریی هەفتەی 13ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی ڤۆلفسبۆرگ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ڤۆلفسبۆرگ لە ڤۆڵکسڤاگن ئارینا لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 13ی بوندسلیگا میوانداریی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی ڤێستفالن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی 35، 55، 81 لەلایەن ئیمیری جان، دونیایل مالین، ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی ڤۆلفسبۆرگ لە خولەکی دوو لەلایەن ڤۆوت ڤیگۆریستەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، دۆرتمۆند لە کۆی 13 ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 30 و بەشێوەیەکی کاتی چووە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی ئەڵمانیا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ:

گروتەر فورت 3-6 هۆفنهایم

بوخوم 2-1 فرایبۆرگ

کولن 4-1 بوروسیا مونشنگلادباخ

هێرتا بەرلین 1-1 ئاوگسبۆرگ

ڤۆلفسبۆرگ 1-3 بوروسیا دۆرتمۆند

بابەتی پێشتر

نوێنه‌رى زیندانیكراوانى بادینان: زیندانیانى شیلادزێ به‌ توندى ئه‌شكه‌نجه‌دراون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەبردنەوەی لە ساوزامپتن گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share