خوێنبەخشین سوودی بۆ پاککردنەوەی خوێن لە ماددە ژەهراوییەکان هەیە

توێژەران ئاماژە بە سوودی سەرسوڕهێنەر لە بەخشینی خوێن یان پلازمای خوێن دەکەن ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئەنجامبدرێت، خوێن لە ماددە کیمیاییە ژەهراوییەکان پاکدەکاتەوە.

هەردوو ماددەی تێرکراوی کیمیایی “فلۆرۆ ئەکیل” و “پۆلی فلۆرۆ ئەکیل” لەو ماددە کیمیاییانەن کە تاوەکو ئێستا زانایان نەیانتوانییوە ئاستی مەترسیدارییان لە خوێندا بەتەواوی دەستنیشان بکەن، بەڵام توێژینەوەیەک نوێ سوودی خوێنبەخشینی ڕێکخراو بۆ کەمکردنەوەی ئەو ژەهرانە لە خوێندا دەردەخات.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا 285 کەسی ئاگرکوژێنەوەیان بەشداریپێکردووە، کە زۆرترین ئەگەری پیسبوونی خوێنیان هەیە بەو ماددانە بەهۆی ئەوەی ڕووبەڕووی ئاگر دەبنەوە، دەرکەوتووە دوای 12 مانگی تەواو لە بەخشینی خوێن و پلازمای خوێن بە ڕێکوپێکی ئەو ماددەی کیمیایی PFAS بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە لە خوێنیاندا.

توێژینەوەکە پیاوانی ئاگرکوژێنەوەی کردووە بە سێ کۆمەڵەوە، یەکەمیان 95 لە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە کە هەموو 12 هەفتە جارێک خوێنیان بەخشیوە، دووەمیان 95 پیاوی ئاگرکوژێنەوە کە شەش هەفتە جارێک خوێنیان بەخشیوە، سێیەمیان 95 لە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە کە هیچ خوێنیان نەبەخشیوە، دەرکەوتووە جگە لە دوو کۆمەڵەی یەکە کە ئاستی ماددەکە لە خوێنیاندا کەمبووەتەوە، کۆمەڵەی سێیەم هیچ گۆرانکارییەک لەو ماددەیە لە خوێنیاندا ڕووینەداوە.

بەپێی توێژینەوەکە بوونی ماددەی PFAS زیانی بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێن، شەکرە و جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە هەیە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەكەی سلێمانی بەگوڕی 2.9 پلەی ڕێختەر بووە

بابەتی دواتر

مێژوو داڵدەدانی تاوانبارانی ئەنفال لەیادناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرد، له‌سه‌ر مردنى خوێندكارێكى پۆلی 12 ئاماده‌یی كه‌ دواى دوو ڕۆژ…
Total
0
Share