بومەلەرزەكەی سلێمانی بەگوڕی 2.9 پلەی ڕێختەر بووە

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە، بەرپرسی بومەلەرزەزانی شارەكە دەڵێت، بە گوڕی 2.9 پلە بووە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 6:19 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی 11 كیلۆمەتر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی گرتەوە.

شوێنی بومەلەرزەكە بەدیاریكراوی هەڵەبجە، سەیدسادق و بەرزنجە بووە، وەك ئەوەی ئاسۆ كەمال ئاماژەی پێدا.

وتیشی، لەلایەن هاوڵاتییانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەریان هەستیپێكراوە.

بابەتی پێشتر

گۆتیرێش داوای هێورکردنەوەی دۆخی قودس دەکات

بابەتی دواتر

خوێنبەخشین سوودی بۆ پاککردنەوەی خوێن لە ماددە ژەهراوییەکان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share