دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو خاڵی پشکنینی حەشدی شەعبی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کراوە و زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمشەو لە ناحیەی زوممار، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دوو خاڵی سەربازیی حەشدی شەعبی کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خاڵە سەربازییەی بۆردوومان کراوە سەربە فەوجی 87ی حەشدی شەعبی بوون لە دووڕیانی سمود لە ناحیەی زوممار.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر، لە بۆردوومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە، بەڵام وردەکاری لەبارەی زیانەکانەوە نەخستووەتەڕوو.