ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت، عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە.
موزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، ئێستا بارودۆخی دارایی عێراق زۆر باشە و پێویستە گرنگی بە بواری وەبەرهێنان و زیادبوونی سەرچاوەی داهاتە نیشتمانییەكان لە وڵاتدا بدرێت.
ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران وتی،”دۆخی نائاسایی هەمیشە سیاسەتی قەرزكردن دەسەپێنێت بە تایبەت لەو كاتانەی داهاتی حكومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ڕوودەدات و دەبێت ئامادەكاری بۆ هەموو ئەو ئەگەرانە بكرێن”.