سوودە گرنگەكانی مۆزی سەوز بزانە

كاتێك دەچینە دوكانی میوە فرۆشەكان و مۆزی سەوز دەبینین تێڕوانینێكمان بۆ دروستبووە كە مۆزی سەوزە نوێیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند سوودێكی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

ئەو كەسانەی گرفتی هەرسكردنی خۆراك و ڕیخۆڵەیان هەیە مۆزی سەوز زۆر بەسوودە بۆیان و گرفتە تەندروستییەكانیان چارەسەردەكات.

ئەو كەسانەی گرفتی قۆڵۆنیان هەیە مۆزی سەوز بخۆن سوودی گرنگی بۆیان دەبێت.

مۆزی سەوز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ئەو كەسانەی گرفتی پەستانی خوێن و گورچیلەیان هەیە مۆزی سەوز بەسوودە بۆیان و ڕۆڵی سەرەكی دەگێرێت لە كەمكردنەوەی پەستانی خوێندا.

خواردنی مۆزی سەوز هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش، كاتێك مۆز دەخۆیت حەزت بۆ خواردن كەمدەبێت و خواردن كەمتر دەخۆیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودە پێشبینى نەکراوەکانى وەرزش بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە ئاشکرادەکرێت

گەورەترین توێژینەوەى پێداچوونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەنجامدانى وەرزش بەشێوەیەکى رێکخراو رەنگە ببێتە هۆى کەمکردنەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى چارەسەر جۆراوجۆرەکانى…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: جیهان لەمەترسیی لەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لەمەترسیی ئەوەدایە هەلی ‏سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لەماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە…
Total
0
Share