ڤیتامینێکی پێویست بۆ تەندروستیت

توێژینەوەیەکی پزیشکی بەمدواییە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمی هەندێک ڤیتامین لە جەستەی مرۆڤدا کاریگەریی گەورەی تەندروستی هەیە و، ڕەنگە ببێتە هۆی زیانێکی قەرەبوو نەکراوە.

پاولین کۆکس، پسپۆڕی خۆراک لە کۆمپانیای وێسلی فاینێست دەڵێت، “ڤیتامین B12 زۆر گرنگە، لە یارمەتیدانی پێکهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە تاوەکو گرنگیدان بە کارکردنی كۆئەندامی دەمار”.

بەوپێیەی کەمی ئەم ماددە خۆراکییە سەرەکییە دەتوانێت ببێتە هۆی “زیانێکی بێ چارەسەر”، بۆیە گرنگە بتوانیت نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی بزانیت.

کۆکس هۆشداریدا لەوەی کەمی ڤیتامین B12 دەشێت لەگەڵ لێدانی خێرای دڵ دەربكەوێت.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، “به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین لە ئاكامی كه‌می خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن، له‌ش هه‌وڵده‌دات خوێنی زیاتر بۆ جه‌سته‌دا بنێرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش لێدانی دڵ خێرادەكات”.

دەستەی نیشتمانیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان ڕوونیدەكاتەوە كە كەمییەكەی دەشێت ببێتەهۆی كەمخوێنی، كە دواتر دەبێتە هۆی كێشە لە دڵ و سییەكان.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی، کاتێک کەمخوێنییەکە “توند” دەبێت، لەوانەیە تاکەکەش تووشی خێرا لێدانی دڵی “نائاسایی” بێت، هەروەها خزمەتگوزاریی تەندروستی هۆشداری دەدات لەوەی ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی سستبوونی دڵ، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس-ی بەریتانی.

جگە لە لێدانی خێرای دڵ، نیشانەکانی تریش هەن کە دەشێت بۆ حاڵەتی کەمی ڤیتامین بگەڕێنەوە، لەوانە زەردهەڵگەڕانی پێست، هەوکردنی زمان و سووربوونەوە، برینی دەم، بێهێزی لە پەلەكاندا، گۆڕانکاری لە ڕۆیشتن و جووڵەدا، كەمبوونەوەی بینین، توڕەبوون، خەمۆکی، گۆڕانکاری لە شێوازی بیرکردنەوە و هەستکردن و مامەڵەکردن و دابەزینی توانا دەروونییەکان (بیرەوەری، تێگەیشتن و حوکمدان).

بەپێی دەستەی نیشتمانیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان “گرنگە بە زووترین كات دەستنیشان و چارەسەری كەمخوێنی بەهۆی كەمی ڤینامین B12 یان كەمخوێنی بەهۆی كەمی ترشی فۆلیك بكرێت”.

هەرچەندە زۆرێک لە نیشانەکان بە چارەسەرکردن باشتر دەبن، بەڵام هەندێک کێشە کە بەهۆی ئەو حاڵەتەوە دروست دەبن، دەشێت وەكخۆیان بمێننەوە ئەگەر هەوڵی چارەسەركردنیان نەدرێت. تا زیاتر حاڵەتەکە بێچارەسەر بهێڵدرێتەوە، ئەگەری زیانی هەمیشەیی زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەوڵیدا وەکو کیم کارداشیانی لێبێت.. بەڵام چی ڕوویدا؟

بابەتی دواتر

ئێران سێیەم گەورە دەرهێنەری فیلمی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share