ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكانی قەزای شەنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای دهۆك گواستییەوە، كاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە كەمپی”باجد كەنداڵە”ی ئاوارەكانی شەنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە.
ئاماژەی بەوە كرد، ئاگرەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام تەواوی كەلوپەلەكانی ناو خێمەی ئاوارەكان سووتاون و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.
درەنگانی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو، بەهۆی شۆرتی كارەباوە سێ خێمەی ئاوارەكانی شەنگال لە كەمپێكی دیكەی زاخۆ گڕیگرت و بەهۆیەوە كەسێكی تەمەن 27 ساڵان سووتا و گیانیلەدەستدا.