شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لەكاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی “ئەقسا” ڕوویدا و تائێستا 59 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری قودس كراون.
لەكاتی نوێژی بەیانیدا هێزەكانی سوپای ئیسرائیل هێرشیانكردووەتە سەر فەلەستینییەكان لە مزگەوتی“ئەقسا” و بەهۆیەوە پێكدادان ڕوویداوە و ژمارەیەك لە موسوڵمانان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
هاوكات ڕێكخراوی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاندووە، تائێستا 59 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری قودس كراون.