ئێران لە كەنداو دەستیگرت بەسەر كەشتییەكی بیانیدا

كەشتییەكی جەنگیی ئێران لەكاتی ڕاهێنانی سەربازیدا

سوپای پاسداران دەڵێت، لە ئاوەكانی كەنداودا دەستی بەسەر كەشتییەكی بیانیدا گرتووە كە جۆرێك لە وزەی دزەپێكردووە و دەڵێت، تیمەكەی دەستبەسەركردووە.

ئەحمەد هاجیان، پلەدار لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لەڕێگەی هێزە هەواڵگرییەكانیانەوە لە پرۆسەیەكی ڕێكخراودا لە ئاوە هەرێمایەتییەكانیان، كەشتییەكی بیانی دەستی بەسەرداگیراوە كە تیمێكی 11 كەسی لەسەربووە.

بەڵام مێژووی كارەكە و ئەو ئاڵایەی كەشتییەكە بەرزیكردووەتەوە و ڕەگەزنامەی تیمەكەی ئاشكرانەكرد.

ڕوونیشیكردەوە، پاش پشكنین دەركەوتووە زیاتر لە 150 هەزار لیتر لە مازوت-ی دزەپێكراوی هەڵگرتووە و تیمەكەش ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.

ڕووداوەكە پاش ئەو زنجیرە هێرشانە دێت كە دەكرێنەسەر كەشتییە بازرگانییەكان لە ئاوەكانی كەنداودا كە بەشێكی گەورەی نەوتی جیهانی لێوەبەرهەمدێت یان پیایدا تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی شکاندنی چەند زیندانێک لەلایەن چـ.ـەکدارانی ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع کە چـ.ـەکدارانی د،ا،عـ.ـشی تێدا زیندانیکرابوو، عێراق هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی خستە حاڵەتی…
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەماس: شەڕێكی گەورە بەڕێوەیە ئیسرائیل لەناودەبات

سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لە دەستدرێژییەكانی، شەڕێكی گەورە هەڵدەگیرسێنێت كە دەبێتەهۆی لەناوبردنی ئیسرائیل. مەحمود زەهار یەكێكە…
Total
0
Share