بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی یەك ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە دەتوانن كارتی ڤاكسین وەربگرن.
دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەلێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەر كەسێك ژەمی یەكەمی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرتبێت كارتی ڤاكسینی بۆ دەكرێت و دەتوانێت مامەڵەكانی خۆی پێبكات، بەڵام لەكاتی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات دەبێت هەردوو ژەمەكە ڤاكسینەكەی وەرگرتبێت.
بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وتی، “پێشتر بە دوو ژەمە ڤاكسین كارتەكە تایبەتەكە دەدرایە هاوڵاتیان و ئێستا ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكە وەربگرێت كارتەكەی پێدەدرێت، بەڵام بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە و دەبێت ژەمی دووەمی ڤاكسینە وەربگرێت”.
ئاشكرایكرد، “پێشتر كارتی تایبەتی بۆ نەدەكراو تەنها كارتێكی گەورە دەدرایە هاوڵاتیان كە ڤاكسینی یەكەمیان وەردەگرت و ئێستا بە یەك ژەمە ڤاكسین كارتەكە تایبەتەكەی بۆ دەكرێت، بەڵام ئەوەش بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە و دەبێـت ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە وەربگیرێت”.