ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ فوئاد حسێن: هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل ناشاردرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران دووبارە بوونی جموجوڵی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان دەداتەوە بەگوێی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقدا، كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، وا باسی هەرێمی كوردستانیش دەكات كە “تووشی كەمتەرخەمی بووە”.

میدیای ئێرانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا داواكاریی ئێران دووپاتكراوەتەوە بەوەی “نابێت ڕێگە بدرێت ئەو لایەنانەی ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکدەدەن” لە عێراق و هەرێمی كوردستان بمێننەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران وا وەسفی هەرێمی كوردستانی كردووە، كە “تووشی هەندێك كەمتەرخەمی بووە”، هۆشداریی ئەوەشی بە وەزیرە كوردەكە داوە، ئێران “بە وردی” چاودێریی جموجوڵەكانی ئیسرائیل دەكات و “هاوکاریکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ناشاردرێتەوە”.

ئیبراهیم ڕەئیسی دووبارە پشتگیریی تارانیشی بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق بۆ فوئاد حسێن دووپاتكردووەتەوە.

شەوی 13ی مانگی ڕابردوو ئێران بە 12 مووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر، بەوتەی خۆی، بوونی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج، بەڵام حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتی بوونی ئیسرائیل ڕەتدەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

پەروەردە ڕوونكردنەوە لەسەر كەیسەكەی دانەر ئەسڵان دەدات

بابەتی دواتر

بەشی ملیۆنێک کەسە.. ئۆکرانیا ڕوسیا بە ڕێگریکردن لە بارەگەنمێکی میسر تۆمەتبار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: له رووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیل هۆكار بوو سزا ده‌درێت

ئه‌فسه‌رێکی‌ به‌شی داواكان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “له‌كاتی تۆماركردنی رووداوێكی هاتوچۆدا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌…
Total
0
Share