لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌رشلۆنه توڕه‌یی خۆی به‌رانبه‌ر میدیاکانی ئیسپانیا نیشاندا و ڕایگه‌یاند، که بێزاربووه له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی به‌رده‌وام له‌باره‌یه‌وه بڵاویده‌که‌نه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئیریک ئوڵهاتس، لێپرسراوی پێشووی کاره‌کانی ئه‌نتوان گریزمان له چاوپێکه‌وتنێکدا به گۆڤاری فرانس فوتباڵی فه‌ره‌نسی ڕاگه‌یاند، ” ئه‌نتوان به کێشه‌یه‌کی جدییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه کرد، له کاتێکدا مێسی کۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێکی کردووه و ئه‌و ئیمپراتۆر و دیکتاتۆری ژووری جلگۆڕینه‌کانه، هه‌رگیز به چاوێکی باش له ئه‌نتوانی نه‌ڕوانی و ناچاریکرد هه‌ست به ئازار بکات، هه‌میشه بریکاره‌که‌م ده‌یوت کێشه‌م له‌گه‌ڵ مێسی نییه، به‌ڵام دۆخه‌که به‌و شێوه‌یه نییه، ئه‌و خاوه‌نی ڕژێمێکی تیرۆریستییه، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بیت یان له دژی بوه‌ستیته‌وه”.
دوای کۆتاییهاتنی چالاکییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ مێسی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی “ئێل پرات” له که‌ته‌لۆنیا، ڕاسته‌وخۆ ڕۆژنامه‌نوسان وه‌ک هه‌ورێک به‌سه‌ر مێسییه‌وه کۆبوونه‌وه و پرسیاری ئه‌م وه‌ڵامه‌ی ئیریک ئوڵهاتسیان لێکرد، ئه‌ویش به توڕه‌یی و بێزارییه‌وه ڕایگه‌یاند، ” بێزاربووم، بێزاربووم له‌وه‌ی به‌رده‌وام من وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌قه‌ڵه‌مم ده‌ده‌ن”.
ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به وه‌ڵامه‌که‌ی “پوڵگا” کردووه و نوسیویه‌تی، به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌فسانه زیندووه‌که له یانه‌ی به‌رشلۆنه بێزاره.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه ئیسپانی و ئینگلیزییه‌کان پێیان وایه، هێشتا کێشه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌رجه‌نتین له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی گومرکی ئیسپانیاوه فشاری له‌سه‌ر دروستکراوه و وه‌ڵامی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌یسه‌لمێنێت، له هاوینی 2021 ئه‌گه‌رێکی به‌هێز بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕووه‌و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌یه.