گواردیۆلا “کوڕە ناوازەکە”ی ڕیڤەرپلەیتی یەکلاییکردەوە

یانەی مانچستەر سیتی نزیکبووەتەوە لە واژووکردنی گرێبەستی یەکێک لە باشترین گەوهەرەکانی یانەی ڕیڤەرپلەیت لە ئەرجەنتین.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی یانەی مانچستەر سیتی لە ئەمریکای لاتین ڕێککەوتنیان لەگەڵ یانەی ڕیڤەرپلەیت کردووە، ڕێککەوتنەکەش تایبەتە بە گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز-ی تەمەن 21 ساڵ بۆ یاریگای ئیتیحاد.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆندەکە 18.5 ملیۆن یورۆی تێدەچێت، هێرشبەرەکەی ڕیڤەرپلەیت تاوەکو کۆتایی وەرز لە یانە ئەرجەنتینییەکەی بەردەوام دەبێت، وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە سیتی-یەوە دەکات.

یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی خواستیان لەسەر ئەلڤارێز نیشانداوە، بەڵام سیتی توانیویەتی لە دانوستاندنەکاندا پێشیانبکەوێت.

ئەلڤارێز لەڕووی تاکتیکییەوە سوودێکی گەورە بە پێکهاتەی گواردیۆلا دەگەیەنێت، بەوپێیەی لەهەردوو پێگەی باڵەکانی هێرشبەری و هێرشبەریی سەرەڕم دەتوانێت یاریبکات.

بابەتی پێشتر

لەنێوان بەرشلۆنەی کومان و چاڤی هیچ نەگۆڕاوە

بابەتی دواتر

كازمى داوادەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share