وەزیری شەهیدان لە چەمچەماڵ دەركرا

بەشێك لە سەكۆی وتارخوێندنەوەكە

بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ ڕێگەیان نەدا وەزیری شەهیدان وتار پێشكەش بكات لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە یادی ئەنفال و دەریانكرد.

 ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ و لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە یادی ئەنفالدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، كەسوكاری قوربانییان ڕێگەیان نەدا عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتار پێشكەشبكات، لەسەر سەكۆی خوێندنەوەی وتار وەزیرەكە هێنرایە خوارەوە، دواتر وەزیرەكە ناچار كرا ڕێوڕەسمەكە جێبهێڵێت.

بەشێك لە كەسوكاری ناڕازیی ئەنفالكراوان بەردیان گرتە وەزیرەكە، هێزە ئەمنییەكان بەزۆر توانییان وەزیرەكە لەناو خەڵكە ناڕازییەكە دەرباز بكەن و بیبەنە ناو بینای مۆنۆمێنتی ئەنفال.

بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەوە ڕێوڕەسمەكە ڕاگیرا.

 

 

 

بابەتی پێشتر

باشترین شوێنە گەشتیارییەكان لە سەردەمی كۆڤیددا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی یەكەمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share