لە هەولێر سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆی پرۆژەیەکەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکدا سێ کرێکار کەوتنە ناو ئاوەڕۆیەکەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە پرۆژەیەکدا زەوی ئاوەڕۆی پرۆژەکە داڕماوە و سێ کرێکار کەوتوونەتە ناوی”.

لە رووداوەکەدا توانراوە دوو کرێکار بە برینداری رزگاربکرێن و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، دوای ماوەیەکیش کرێکاری سێیەم کە کەوتبووە بەشی ژێرەوە و بەهۆی زۆر مانەوە و کەوتنی خۆڵ و گڵێکی زۆر بەسەریدا گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی کرێکارەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی فه‌رمى…
Total
0
Share