باشترین شوێنە گەشتیارییەكان لە سەردەمی كۆڤیددا

بورجی ئیڤڵ لە پاریس

پاریس وەك باشترین شوێنی گەشتیاری لە ساڵی 2021دا دەستنیشانكرا پاش ئەوەی ڕیزبەندی یەكەمی گرت لەو پلەبەندییەی لەلایەن كۆمپانیای (یۆرۆ مۆنیتۆر)ەوە كراوە.

كۆمپانیاكە دەڵێت، پاریس سوودی لە گەڕانەوەی گەشتیارە ئەمریكی و ئاسیاییەكان وەرگرتووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سوودمەند نەبووە لە گەشتیارانی بەریتانی، وەك ئەوەی تۆڕی سی ئێن ئێن دەیڵێت.

كۆمپانیای توێژینەوەكانی بازاڕ (یۆرۆ مۆنیتۆر) كە بارەگاكەی لە شانشینی یەكگرتووە پێشتر كاری لەسەر بڵاوكردنەوەی لیستی 100 باشترین شوێنی گەشتیاری بەپێی ژمارەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی دەكرد، بەر لەوەی بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 بنەمای یارییەكە تێكبدات.

ئەو لیستەی بە پێنوێنییەكی نوێ گۆڕی بۆ باشترین 100 شاری گەشتیاری لە سەرتاسەری جیهان بە پشتبەستن بە 6 بنەمای نوێ، لەنێویشیاندا ئەو هۆكارانەی پشت بە تەندروستی و سەلامەتی دەبەستێت.

بە گەڕانەوە بۆ ساڵی 2019، شوێنەكانی ئاسیا لە لوتكەی ڕیزبەندییەكەدا بوون، هۆنگ كۆنگ و بانكۆك لە ترۆپكدا دەبینران، بەڵام لە 2021دا ئەوروپا بە شەش شار لە ڕیزبەندی دە یەكەمەكەدایە.

دوای پاریس، دوبەی لە ڕیزبەندی دووەمدایە وەك باشترین شوێنی گەشتیاری لە ساڵی 2021دا بەهۆی سەرلەنوێ كردنەوەی دەرگا بەڕووی گەشتیارانی نێودەوڵەتی لە تەمموزی 2020 كە كاتێكی زۆر زووە بەراورد بە كاتی بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

دوبەی پلەی چوارەمی جیهانی هەبوو لە جەختكردنەوەدا لەسەر “تەندروستی و سەلامەتی” بەهۆی پرۆتۆكۆڵە توندوتۆڵەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا. زیاتر لە 98%ی دانیشتووانی شارەكە ڤاكسینیان پێدراوە، تائێستاش پۆشینی ماسك لە شوێنە گشتییە داخراوەكاندا ناچارانەیە.

ئەمستردام لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستەكەدایە، ڕاپۆرتەكە دەڵێت پایتەختەكەی هۆڵەندا “ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل”، سەرەڕای بونیادنانی “ژێرخانێكی فراوان بۆ پاسیكیل بەمەبەستی دروستكردنی شۆڕش لە تۆڕەكانی گواستنەوەی تایبەت بەخۆیان و بونیادنانی شوێنی گونجاوتر و باشتر بۆ ژیان”.

ڕیزبەندی چوارەم بۆ مەدریدە، كە ڕیزبەندی یەكەمی لەسەر ئاستی جیهان هەیە لەڕووی جەختكردنەوە لەسەر “سەلامەتی”، هەروەها ڕیزبەندی سێیەمی سەر ئاستی جیهانی هەیە لەڕووی “سیاسەتی گەشتیاری و سەرنجڕاكێشییەكەی”.

هەر بەهۆی ئاسانكارییەكانی ئیسپانیاوە بەرشەلۆنە-ش هاتووەتە ناو ڕیزبەندی دە یەكەمی شارەكان لە ساڵی 2021دا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر ئەنفال تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

وەزیری شەهیدان لە چەمچەماڵ دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share