درەنگانی شەوی ڕابردوو، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه سێ خێمه‌ی ئاواره‌كانی شەنگال له كه‌مپێكی زاخۆ گڕیگرت و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك سوتا و گیانیله‌ده‌ستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگر لە کەمپی “چەمشکۆ” لە سنووری ئیداری سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە کەسێک سوتا و گیانیلەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
باسی لەوەشكرد، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە گەنجێكی تەمەن 27 ساڵە بەناوی (سەڵاح جردۆ) و حەوت کەسیش لە خێزانەکەی بریندارن.