پەیمانگەیەکی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە

پەیمانگەیەکی پیشەیی پێنج ساڵی لە هەولێر دەکرێتەوە خوێندن تیایدا بە زمانی ئینگلیزی دەبێت و خوێندکاران دەتوانن بە ئۆنلاین داواكاری بۆ خوێندن پێشكەش بكەن.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر بۆ دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیی ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 دەکاتەوە کە خوێندن تیایدا بە زمانی ئینگلیزی و بۆ ماوەی پێنج ساڵە و، خوێندکاران دەتوانن تا 17ی ئەم مانگە داواکاری پێشکەش بکەن.

لە پەیمانگەکەدا چەند بەشێک دەخوێندرێت کە بریتین لە گرووپی بەشی كۆمپیوتەر کە پێکدێت لە كۆمپیوتەر و ئای تی، گرووپی بەشی دیزاین کە پێکدێت لە گرافیك دیزاین و ئینتریەر دیزاین، گرووپی بەشی بازرگانی کە پێکدێت لە ژمێریاری، بازاڕ و بازاڕكردنی ئۆنلاین لەگەڵ گرووپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری کە ئەمیش پێکدێت لە كارگێڕی ھوتێل، چێشتخانە و خزمەتگوزاری ژوور، چێشتلێنانی رۆژئاوایی و رۆژھەڵاتی و دروستكردنی شیرینی.

بابەتی پێشتر

رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share