ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ سێ هەفتەیە بە بەردەوامی لە پاشەکشەدایە.
بەپێی پێگەی “ئەسۆشیەیتد پرێس”، ڕێکخراوەکە لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەیدا لەبارەی کۆرۆناوە ڕوونیکردووەتەوە، تەنها 7 کەیسی نوێی تووشبوون تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی لە سەدا 24 کەمترە.
هەروەها لە جیهاندا تۆماری هەفتانەی گیانلەدەستدان بە ڕێژەی لە سەدا 18 دابەزیوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 22 هەزار حاڵەت.
ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە، ئەم نزمبوونەوەیە “دەبێت بە وریاییەوە لێکبدرێتەوە”، چونکە زۆربەی ئەو وڵاتانەی نزمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان بەخۆیانەوەدیوە، ڕێوشوێنەکانی پشکنینیان گۆڕیوە و بووەتە هۆی پاشەکشە لە ئاشکرابوونی ڕێژەی توشبووە نوێیەکاندا.
هەروەها تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا خەریکی چاودێریکردنی چەند گۆڕاوێکی جۆری ئۆمیکرۆن-ی ڤایرۆسەکەیە.