پێشنیازێکی پۆگبا ئاگری بەرداوەتە ژووری جل گۆڕینەکان

پاشە ڕۆژی پاول پۆگبا لە مانچستەر یونایتد نادیارە و بە مەرجی مووچەیەکی زیاتر ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

گرێبەستی پۆگبای تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت، بەپێی زانیارییەکی دەیلی میرەر، پۆگبا گرێبەستێکی نوێی بە مووچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند داوا کردووە، بەوەش دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی پریمەرلیگ.

ئەگەر پێشنیازەکەی جێبەجێ بکرێت، سەرەتا پۆگبا مووچەی سەرەتایی بە بڕی 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت، پاشان ئەو بڕە بۆ نیو ملیۆن زیاد دە کرێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ پێیان وایە، ئەم پێشنیازەی بۆ نوێکردنی بۆندی پۆگبا کراوە دووبەرەکی لە ژووری جل گۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد دروست دەکات.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (450 هەزار)، دەیڤید دی خیا (375 هەزار)، جادۆن سانچۆ و ڕافائێل ڤاران (300 هەزار) لە شەیتانە سوورەکان بەدەست دەهێنن، ئەگەر ئەو بۆندە پێشکەشی پۆگا بکرێت، ئەمانە و چەندین یاریزانی دیکە داوای بەرزکردنەوەی مووچەکانیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

مۆدریچ.. ئەسیستێک بە گرێبەستی وەرزێک

بابەتی دواتر

لەبارەی کۆرۆناوەیە.. مژدەیەک لە تەندروستیی جیهانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كیلینی لە یۆڤانتۆس دەڕوات

جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكاری یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد، كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت. كیلینی لە شكستەكەی یۆڤانتۆس بەرامبەر ئینتەرمیلان لە جامی…
Total
0
Share