بەغداد ڕەزامەندی دەربڕی و بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق جیاوازیی پارەی زیادكراوی تایبەت بە گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەكە بەو جوتیارانە دەدرێت كە گەنمیان داوە بە سایلۆكان و دەڵێت، “بۆ هەر تۆنێك بڕی 50 هەزار دینار زیادكراوە”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی دا لەسەر زیادكردنی بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنم كە لە ساڵی 2021دا دراوەتە سایلۆكان و پێشتر یەك تۆن گەنم بە 680 هەزار دینار وەرگیراوە و پارەكە بۆ جوتیاران خەرجكراوە، تەنها ئەو پارە زیادكراوە ماوە خەرجبكرێت و لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەو بڕە پارەیە خەرجكراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم وتی ، “بۆ جوتیارانی هەرێم ڕەزامەندی دراوە و پارەداركراوە “تەمویلكراوە” تەنها چەند ڕێكارێكی كارگێری ماون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە كارگێرییەكان پارەكە بۆ جوتیاران خەرجدەكرێت”.

ئاشكرایكرد، پارەی گەنم بۆ ساڵی 2021 بۆ سەرجەم جوتیاران خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕە پارەیە ماوە كە بڕیاری لەسەر دراوە بۆ جوتیاران خەرجبكرێت، ئەگەر نا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ڕابردوو خەرجكراوە.

بابەتی پێشتر

250 ملیۆن كەس لە جیهاندا دووچاری هەژاریی سەخت بوونەتەوە

بابەتی دواتر

كیندەر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكشێنرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35% زیادیکردووە، یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا…
Total
0
Share