وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ریۆ تایبەت، بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتووە لە نزیک گوندی کانی ئاسکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی برینداربوون کە لەدایکبووی (1980 و 1983)ن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای کفری و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشیر حەداد: حكومەتی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و نەناردنی پشكی هەرێمە

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و نەناردنی پشكی هەرێمە دەشڵێت،…
Total
0
Share