ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و چێڵسی ئه‌نجامدرا، ڕیاڵ مه‌درید به دۆڕاندنه‌وه بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی.
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی چێڵسی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی بلوزی له‌نده‌ن کۆتاییهات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی بوو.
له کاتی ئاسایی یارییه‌که‌دا (90 خووله‌ک)، چێڵسی به ئه‌نجامی (3-1) ڕیمۆنتادای کرد و ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه.
گۆڵه‌کانی بلوز له خووله‌که‌کانی 15، 51، 75 له‌لایه‌ن مه‌یسن ماو‌نت، ڕودیگێر، تیمۆ ڤێرنه‌ره‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ڕیاڵیش له خووله‌کی 80 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆوه تۆمارکرا.
به‌هۆی یه‌کسانبوونی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه، په‌نا بۆ کاتی زیادکراوبرا و لێره‌وه که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی یه‌کلاکه‌ره‌وه بوو، له خووله‌کی 96 گۆڵی دووه‌می ڕیاڵی تۆمارکرد، به‌وه‌ش ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی کرده (5-4) و یانه‌که‌ی گه‌یانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین.