زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ گواردیۆلا لێدرا

دوای فرۆشتنی ئیلکای گوندۆگان، لە ئێستادا بێرناردۆ سیلڤا نزیکە لە یانەی هیلالی سعوودیەوە.

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی نووسیویەتی، گواردیۆلا ئاماژەی بۆ بێرناردۆ سیلڤا کردووە تاوەکو بە خێرایی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، یاخود ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

کڕینی ماتیۆ کۆڤاسیچ کەلێنی گوندۆگان پڕدەکاتەوە، بەڵام پێگەی سیلڤا مەحاڵە بەو خێراییە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە یاریزانێکی هاوشێوە پڕبکرێتەوە.

سەرچاوەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ پێپ گواردیۆلا لێداوە و دووپاتیکردووەتەوە، پێکهاتەی سێ ناسناوەکە لە پێگە هەستیارەکانەوە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە، بۆیە دەبێت بە خێرایی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی سیلڤای پۆرتوگالیدا بکرێت، بەلایەنی کەمەوە گرێبەستێکی باشتری بخرێتە بەردەست تاوەکو بۆ وەرزی نوێ کوالێتی یانەکە دانەبەزێت.

بابەتی پێشتر

لە میسر تەلارێکی 13 نهۆمی داڕما

بابەتی دواتر

ئالکاراز هەفتەیەک پێش ویمبڵدن گەڕایەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، گاریس بەیڵی وێڵزی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد، یاریکردنی لەو یانەیەش بە “شانازییەکی…
Total
0
Share