پۆلیسی سلێمانی: عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستگیردەكرێت

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەرچووە و لە هەرشوێنێك خۆی و ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە ببینرێن دەستگیردەكرێن.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی نزیك لە ناوبراو دەرچووە و فەرمانی دەستگیركردنەكە گشتاندنی بۆ سەرجەم پارێزگا و بازگەكان پێكراوە لەهەر شوێنێك ببینرێن دەستگیردەكرێن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی،”عەبدوڵای كوێخا موبارەك و ئەو كەسانەی كە بەشدارن لە تاوانەكەدا لە قەزای چەمچەماڵ نەماون بە وتەی كەسوكاری كوژراوەكە دەڵێن، “عەبدوڵای كوێخا موبارەك و كەسە نزیكەكانی چوونەتە شاری هەولێر،بەڵام ئێمە زانیاریی فەرمییمان لەو بارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە”.

شەوی 19ی ئازار لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە كارمەندێكی ئاسایش بەناوی (محەمەد عوسمان) كرا و ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، كوڕێكی عەبدوڵای كوێخا موبارەك بەناوی (بتوێن) تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە كارمەندەكەی ئاسایش و یەكێكە لەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.

بابەتی پێشتر

پەیامی نوێ لە عێراقەوە.. هەرێم دەبێت سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی بۆ حكومەتی فیدراڵی بنێرێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: سبەی خۆڵبارینێكی سوك چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share