زانیاریى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌ ‏

سبه‌ینێ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌م ده‌كرێت، سەرەتا ‏تەندروستی و دواتریش پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ست به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی ‏دووه‌م دەكات و بانكەكان ڕاسپێردراون بۆ دەستكردن بە دابەشكردنەكە”. ‏

وتیشی،” سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌بێ لێبڕین وه‌كو یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت ‏مووچه‌یان پێده‌درێت و دواى ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وەریدەگرن”. ‏

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد بگاته‌ هه‌رێم، ئه‌وا ‏دابه‌شكردنى مووچه‌ خێرا ده‌كرێت”.‏

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم بودجەی بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران دابینکرد

بابەتی دواتر

زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌ت بۆ خوێندكارانى دابینده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وڵاتێک لە ئەندامێتیی ئۆپیک کشایەوە

حکومەتی ئەنگۆلا کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک راگەیاند و ودەڵێت، “ئەندامێتیمان لە بەرژەوەندی وڵاتەکەماندا نییە”.…
Total
0
Share